لۆگۆی نەخۆشخانەی چۆمان.
"كه‌مته‌رخه‌میان كردووه"
4 پزیشك و 2 شۆفێری ئه‌مبوڵانسی نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان سزادران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌می كردن له چاره‌سه‌ركردن و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشێك، چه‌ند پزیشك و شۆفێری ئه‌مبوڵانس له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌زاى چۆمان سزادران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستى ئیداره‌ى سۆران سزادانى پزیشك و شۆفێره‌كانى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه كه بریتین له چوار پزیشك و دوو شۆفێری ئه‌مبوڵاس.
وتیشی “پزیشكه‌كان كه‌مته‌رخه‌میان نوواندوه له چاره‌سه‌ركردن و دوو شۆفێره‌كه‌ى ئه‌مبوڵانسیش له‌كاتى پێویست ئاماده نه‌بوونه نه‌خۆشه‌كه له چۆمانه‌وه بگه‌یه‌ننه سۆران”.
بڕیارى سزادانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئیداره‌ى سۆرانه‌وه دراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه شه‌وى 28.2.2025 له نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان روویداوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوێنێ له به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكانى باڵه‌كایه‌تى باسی ئه‌م كه‌مته‌رخه‌مییه كرابوو، ته‌ندروستى سۆران سزادانهكهى جێبه‌جێ كرد.
نه‌خۆشه‌كه دانیشتووى ناحیه‌ى قه‌سرێ بووه، به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحیه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان كراوه.
كاتێك پێویستى به گواستنه‌وه ده‌بێت بۆ سۆران شۆفێری ئه‌مبوڵانسی لێ نییه، كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كه به ئۆتۆمبێلی خۆیان ده‌یگه‌یه‌ننه نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.