رۆژی چوارەم.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە 100 هەزاری کەسی تێپەڕاند

+964

فەرمان سادق

ژمارەی قوربانیانی هەردوو بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان لە هەڵکشانی بەردەوام دان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی شوبات، چوارەم رۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە 15 هەزار و 899 کەس.

بە جیاواز، لە باکوری کوردستان 12 هەزار و 391 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لە رۆژئاوای کوردستانیش سێ هەزار و 508 کەس.

هاوکات ژمارەی برینداران بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە باکوری کوردستان، 62 هەزار و 937 کەس بریندار بوونە، لە رۆژئاوای کوردستانیش ژمارەی برینداران سەرووی 20 هەزار کەسی تێپەڕاند.