دیمهنی یهكێك له بریكارهكانى غازی ماڵان لهكاتى دابهشكردن _ وێنه: 964
هەفتەی چوار رۆژ دابەشدەکرێت
کەمبوونەوەی غاز کاریگەری کردووەتە سەر نرخەکەی و بەرزبووتەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
چەند رۆژێکە نرخی غاز لە جیهاندا گران بووە و لە هەرێمی کوردستانیش هەر لیترێک غازی بازرگانی لە 400 دینارەوە بووەتە 625 دینار و بەوەش زیاتر لە %50 نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
محمد رەمەزان، بریکاری غازی ماڵان لە هەولێر بە 964ـی راگەیاند، “پێشووتر هەفتانە شەش رۆژ غازمان وەردەگرت بەڵام ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی غاز لە مانگی نوێوە هەفتانە چوار رۆژ غازمان پێی دەدرێت، بەڵام نرخی غازەکە هەر وەکو خۆیەتی و گران نەبووە”.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە964ـی وت، بەهۆی سەرمای زۆر خواستێکی زۆر لەسەر غاز هەیە و بەم هۆیەوەش غاز کەمبووەتەوە و غازی بازرگانیش گران بووە.
وتیشی، “ئەم کەم بوونە و گران بوونەش کاتییە و بەزوویی چارەسەر دەکرێت، لە مانگی نوێدا هەفتانە چوار رۆژ غاز بە بریکارەکانی غاز دەدرێت بەڵام نرخەکەی هەر وەکو خۆیەتی و بۆ هەر بتڵێک 8هەزار و 500دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت”.
بۆ پڕکردنی غازی بارزگان ماڵان بۆ هەر 25 لیترێک نرخەکەی 10هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ پڕکردنی هەمان بڕ پێویستە 15هەزار دینار بدەیت، کە ئەمەش بارگرانیەکی زۆر دەخاتە سەر هاوڵاتیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی