ژمارەیەک بازنەی زێڕ
ئۆنسەیەکى بە 2935 دۆلارە
نرخى زێڕ لە ئاستێکى بەرزدا جێگیرە
964+
وریا فەتاح
نرخى زێڕ سێ رۆژە لە ئاستێکى بەرزدا جێگیرە، ئەوەش دواى ئەوەى لە دواى سەرى ساڵەوە بەبەردەوامى رووى لەبەرز بوونەوە بوو.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە25.12.2025، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2935 دۆلارە.
بەرمەبناى ئەو نرخە سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 712 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 653 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 623 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
پێشتر هەندرێن وەرتى سەرۆکى سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر لە بارەى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ بە 964ـى وت،”هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى زێڕ ئەوەیە خواستى نێودەوڵەتى لەسەرە، دنیا رووى لە کڕینى زێڕ کردووە، کۆمپانیا گەورەکان و وڵاتانى وەک هیندستان و ئەمەریکا و سەنگافورا و چین و بازرگانان، زێڕ دەکڕن”.
وەک باسى دەکات، ئەو بەرزبوونەوەیە خواستى کڕینى لە بازاڕى ناوخۆ کەمکردووە، خەڵک پێویستى نەبێت نایکڕێت.