"خەڵک و بیانی سەرسامن"

دۆناڵد ترەمپ لە هەولێرە

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

پیاوێک دوکانێکی بۆرسەی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر داناوە و ناوی ناوە ترەمپ، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ناوێکی شازە و هیچ بۆرسەیەک بەو ناوە لە هەولێر نییە، بەڵام نایشارێتەوە خۆیشی سەرسامە بە سەرۆكی ئەمریكا.

نەجات یوسف تۆما، خاوەنی بۆرسەی ترەمپ، بۆ 964 دوا و وتی، ” ماوەی 25 رۆژە ئەم بۆرسەمان داناوە و ویستم ناوێک دابنێم لە ژووری بارزگانی ئەو ناوە نەبێت، چونکە هەر ناوێکم دەوت ناوەکە هەبوو، بۆیە وتم با ئەو ناوە بێت”.

وتیشی، “جیا لە خەڵک، لای فەرمانگەکانی حکومەتیش ئەو ناوە سەیرە و دەڵێن بۆچی ئەو ناوەت هەڵبژاردوەە، منیش دەڵێم سەرسامی ئەو پیاوەم و خۆشم دەوێت”.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و ئێستا بۆ جاری دووەم دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست، لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو دەستبەكار بوو، پێشتریش لە 2017 تا 2021یش سەرۆكی ئەمریكا بوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارەکەی ترەمپ لە کوردستان سەدان کەسی بێکار کردو دەرگ...

بڕیارەکەی ترەمپ لە کوردستان سەدان کەسی بێکار کردو دەرگای زۆر رێکخراوی داخست