دیمه‌نێكی كاتى رزگاركردنى پۆلیسه‌كانى پاسه‌وانى سنوور... وێنه: به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین
به‌فر گۆشه‌گیری كردوون
بەرگری شارستانی خەریکی رزگارکردنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی پاسه‌وانى سنوورن له مه‌رزى كێلێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین خەریکی رزگارکردنی دوو پۆلیسى پاسه‌وانى سنوورن لە مەرزی کێلێ كە ماوه‌ى چه‌ندین كاتژمێرە به‌هۆى بارینى به‌فرێكی زۆره‌وه رێگایان لێگیراوە و گۆشه‌گیر بوونە.
عه‌لى قادر، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین، به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت كاتژمێرە خه‌ریكی رزگاركردنى ئه‌م دوو پۆلیسه‌ن و تاوەکو ئێستاش رزگارنەکراون.
وتیشی “ئێمه له كاتژمێر 9:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به گۆشه‌گیربوونى ئه‌م دوو پۆلیسه له‌ناو به‌فر ئاگادار كراینه‌وه، رێگاكه سه‌خت بوو چونكه زیاتر له دوو مه‌تر به‌فر له سنوورى مه‌رزى كێلێ باریوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر دوو پۆلیسه‌كه‌ى پاسه‌وانى سنوور سه‌لامه‌تن و نەوت و پێداویستیان لەلایە و تیمەکانی راماڵینی بەفر خەریکن رێگاکەیان بۆ دەکەنەوە.
تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى بەھاوبەشی له‌گه‌ڵ تیمیەکانی بەفرماڵین و شارەوانی كارى رزگاركردنى ھەردوو پۆلیسەکە ئه‌نجامدەدەن.