دیمەنێکی چیای پێرس لە قەزای ئاکرێ - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی چلەی زستانە؛ سەرماوسۆڵە بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی چلەی زستانە و شەپۆلێکی بەفر و سەرماش باڵی بەسەر کوردستاندا کێشاوە.
چلەی زستان ناوەکەی بەخۆیەوەیە و ماوه‌كه‌ی 40 رۆژه، وه‌رزی زستانیش بە پێی ساڵنامە 90 رۆژه، 25ـی سه‌ره‌تا و 25ـی كۆتایی لێ لابە، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌مێنێته‌وه 40 رۆژه و به چله‌ی زستان ناوده‌برێت، چلەی هاوینیش هەر بەو پێوەرە دیاری کراوە.
مانگه کوردییە‌كانی زستان بریتین له به‌فرانبار، رێبه‌ندان، ره‌شه‌مێ، چله‌ی زستان له 15ـی مانگی یه‌كی هەموو ساڵێک (25ـی مانگی به‌فرانبار) ده‌ستپێده‌كات، واته 25 رۆژ دوای هاتنی وه‌رزی زستان، كۆتاییه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ئەمڕۆ یەکشەممە واتە 5ـی مانگی ره‌شه‌مێ.
هەرچەندە ئەمڕۆ چلەی زستان تەواو دەبێت، بەڵام بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا وشکەسەرما زیاتر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت.