لە رۆژهەڵاتی کوردستان گورگ سێ ئەندامی خێزانێکی بریندار کرد - وێنە: ئیرنا
لە رۆژهەڵاتی کوردستان
گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد
964+
شۆڕش قادری
لە گوندێکی شاری خۆی سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری سیروس شەمس نیا قایمقامی قەزای کوتور بڵاویکردووتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 لە گوندی گوگێرد، گورگێک چووەتە ناو ماڵێکەوە و سێ ئەندامی خێزانەکەی بریندار کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە کە پیاون رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی کراون و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ ناوچەیەکی سارد و کوێستانییە و لە زستاندا بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت.