ششتنی ئەو سایدەی لە رێگای کەلار - سلێمانی داخرابوو ئێستا کراوەتەوە.وێنە.ناحیەی پێباز
لە ناحیەی پێباز
ئەو سایدەی رێگای کەلار – سلێمانی داخرا بوو کرایەوە
964+
توانا نەقی
پاش ئەوەی رێگاکە بەهۆی کارکردن تیایدا بۆ ماوەی چەند رۆژێک داخرابوو ئەمڕۆ سایدی کلار – سلێمانی لە ناحیەی پێباز بە تەواوەتی کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ناحیەی پێباز بڵاویکردەوە، ماوەیەک بەرلە ئێستا سایدێکی رێگای سلێمانی – کەلار لە ناحیەی پێباز داخرا بەهۆی چاککردنی ئاوەوە ئەمڕۆ بەتەواوی بە رووی شۆفێراندا کرایەوە.
دەشڵێت، داخستنەکە بەهۆی پرۆژەی راكێشانی ئاو لە رووباری سیروانەوە بۆ ناحیەكە كە ماوەیەكە ئاسەتەنگی هاتوچۆی دروست كردبو بۆهاوڵاتیان بووە.
ئێستا رێگاکە کراوەیە و پاکیش کراوەتەوە و هاتوچۆی شۆفێران ئاسایی بووەتەوە.