ئیجازەیان وەرگرت
53 فەقێ لە خانەقای بیارە مێزەریان لەسەر دانرا و بوونە مامۆستای ئایینی
+964
ئەمەل ناجی – بیارە
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا لە بیارە، بڕوانامەی زانستی درایە 53 فەقێی مەدرەسە و خانەقای بیارە و مێزەری مەلایەتییان کرایەسەر.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدینی بیارە و مامۆستایانی ئایینی و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکە و میوانانی دەرەوە بەڕێوەچوو.
عەبدولکەریم محەمەد، مامۆستای ئایینی لە خانەقای بیارە بە 964ی وت: “دوای شەش ساڵ کە نەتوانرابوو ئیجازە بدرێتە ھیچ کەسێک لە خانەقای بیارە، ئەمساڵ توانرا بڕوانامە بدرێتە 53 کەس و جبە و مێزەر بکرێتە سەریان، ھەتا بتوانن ئەوەی فێربوون لە ساڵانی رابردوودا، لە خزمەت نیشتمان و ئاینەکەیاندا بەکاری بھێنن”.
حەیدەر ئەحمەدی، یەکێک لەو مامۆستایانەی ئەمڕۆ بڕوانامەی وەرگرت بە 964ی وت:” خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانم و لە ساڵی 2015ەوە لە خانەقای بیارە خوێندوومە و دوای تەواوکردنی خوێندن گەڕاومەتەوە بۆ رۆژھەڵات، ئەمڕۆش بۆ رێوڕەسمەكە هاتووم و دواتریش دەگەڕێمەوە رۆژھەڵات و خزمەت بە کورد و کوردستان دەکەم”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا