ئەردۆغان: شەش هەزار باڵەخانە رووخاون

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی توركیا گەیشتە شاری مەڕەش و دەڵێت، هەموو شتێك دەكەین بۆ بەدەمەوەچوونی قوربانییەكان

لە شوێنی رووداوەكەوە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی:” شەش هەزار باڵەخانە لە وڵاتەكەماندا وێران بوون.

هەر لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا ئەردۆغان وتی:” به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ تا ئێستا هه‌شت هەزار و 574 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 49 هه‌زار و 133 هاوڵاتی دیكه‌ش بریندارن.

تیمەكانی وڵاتەكەمان و تیمەكانی وڵاتانی دیكەش بەدەم لێقەوماوانەوە چوون، هەزاران كەس لە وڵاتەكەمان پێویستی بەهاوكارییە، ئەمە قسەی سەرۆکی تورکیایە.

ئەردۆغان وتیشی، هەموو كارێك دەكەین بۆ ئەوەی بتوانن لێقەوماوەكان رزگار بكەن و پێداویستی بگەیەنینە دەستی ئەو كەسانەی هاوكارییان پێویستە، دەبێت رووبەرووی ئەم كارەساتە ببنەوە و گرفتەكان چارەسەر بكەن.