• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

لە شەقامی 100 مەتری هەولێر

کاڵبوونەوەی بۆیاخی ئاڕاستەکان و چاڵوچۆڵی زۆر ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە

964+

عەبدول عەزیز خالند_ هەولێر

کاڵبوونەوەی بۆیاخی ئاڕاستەکان و چاڵوچۆڵی زۆر لە شەقامی 100 مەتری هەولێر و بەدیاریکراوی لە جادەی کەرکوک بۆ جادەی موسڵ، ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.

دیلان عەبدوڵا بەڕێوبەری ئەندازەی هاتوچۆی هەرێم بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2023ـەوە دەستمان کردووە بە بۆیاخکردنەوەی شەقامەکان و تائێستاش بەردەوامین و سەرجەم تاسە و ئاڕاستەکانی شەقامەکانمان بۆیاخ کردووەتەوە، جگە لەو رێگایانەی قیرەکانیان تێکچووە”.

باسی لەوەش کرد، بەشێکی شەقامی 100 مەتری هەولێر پێویستی بە بۆیاخکردنەوە هەیە بەڵام لەبەر تێکچوون و نەمانی قاتی یەکەمی قیرەکان، لە ئێستادا بۆیاخ ناکرێتەوە، ئەوەش ئاستەنگی هاتوچۆ و هەندێک جاریش رووداوەکانی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە

لە شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە

دەیان شەقامی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە

دەیان شەقامی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە

شیرینى ببەخشنەوە

جەژن واتا گیرفانت پڕ بێت و گوپت خر بێت

964+
دەشتى عارف- هەولیر

مامۆستایەکى ئاینى رایدەگەیەنێت، پەیامى جەژن بۆ لێبووردەیى و گەردن ئازادیى و بەخشینەوەى شیرینییە.

د.ئیسماعیل پێنجوێنی، مامۆستاى ئاینى بە 964ـى وت،”ماناى جەژن واتا گەڕانەوەى زەردەخەنە و پێکەنین و خۆشى، واتا دواى یەک مانگ بەڕۆژووبوون و پەرەدان بەو ئیمانە روحیییەى بنیادت ناوە”.

ئەو باسى لەوەشکرد، لەمێژووى ئیسلامدا گرنگى زۆر بەجەژن دراوە، دەبێت بە مەراسیم بێت و بەخشینى تێدابێت، وەک ئەوە بێت حکومەتێک 13 موچە لە ساڵێکدا بدا

جەژن واتا گوپت خڕ بێت و گیرفانت پڕ بێت

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پارێزگاری سلێمانی باسی خواردنی جەژن و داهات پێکەوە دەک...

پارێزگاری سلێمانی باسی خواردنی جەژن و داهات پێکەوە دەکات