خەڵکی سلێمانیە

ژنێکی عومرەکاری کورد لە سعودیە گیانی لەدەست دا 

توانا نەقی

لە شاری مەککەی شاری سعودیە عومەرەکارێکی کوردی خەڵکی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش تەرمەکەی دەنێژن.

حاجی شۆڕش بەڕێوەبەری کۆمپانیای حەج و عومرە لە مەککەوە بە 964ـی وت، ئەو ژنە خەڵکی سلێمانیە و دانیشتووی گەڕەکی رزگاریە و تەمەنی 65 ساڵە و بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

وتیشی، دوو رۆژە لە عومرەیە لەشەوەوە دوو جار دڵی وەستاوە و لە نەخۆشخانە چارەسەریان کردووە بەڵام دواجار ئەم بەیانییە جەڵتە لێی داوە و تەواو بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواى ئەنجامدانى نوێژى جەنازە دواتر هەر لە شارى مەککەى پيرۆز بە خاك دەسپێردرێت.