یاریگاى یانەى نەورۆز لە شارى سلێمانى...وێنە: پەڕەى فەرمى یانەکە
لە بینینى یارییەکان بێبەش دەبن
دواین هۆشدارى بە هاندەرانى نەورۆز دەدرێت
964+
وریا فەتاح
فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق، دواین هۆشدارى بەیانەى نەورۆزى شارى سلێمانى دەدات کە چیتر شت فڕێنەدەنە ناو یاریگا، بەپێچەوانەوە یارییەکانى یانەکە بۆ یاریگایەکى دیکە دەگوازرێتەوە.
دواى تەواوبوونى یاریگاى نەورۆز، هەموو یارییەک هاندەرانى سلێمانى کورسییەکانى یاریگاکە پڕدەکەنەوە و هانى تیپەکەیان دەدەن، بەڵام ئێستا لەژێر فشارى فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراقدان کە ئەگەر فڕێدانى شت بۆناو یاریگا بەردەوام بێت، یارییەکانى نەورۆز دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکى دیکە.
یانەى نەورۆز لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە،”ئاگاداری هانده‌ره خۆشه‌ویسته‌كانی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه سزای مادی دراوین له‌پای هه‌ڵدانی شت بۆ نێو یاریگا و هاتنه ناوه‌وه‌ی هانده‌ر بۆ نێو یاریگا له یاری رابردووی یانه‌كه‌مان”.
جەختیش دەکاتەوە، ئه‌مه دواین ئاگاداركردنه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه بۆ یانه‌كه‌یان له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه، راسته‌وخۆ یارییه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگایه‌كی دیكه یاخود به‌بێ هانده‌ر یارییه‌كانیان ئه‌نجام دەدەن.
“ئێمه وه‌كو یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز له پێناو وه‌رزشی شاره‌كه‌مان و هانده‌ره ئازیزه‌كانمان، به هه‌ماهه‌نگی برایانی لیژنه‌ی ئه‌منی یاریگا هه‌ر هانده‌رێك هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت شت فڕێ بداته نێو یاریگا یاخود یاری ئاگرین و سمۆك به‌كاربهێنێت یاخود له پێش یاری له كاتی یاری له دوای یاری بێته نێو یاریگا راسته‌وخۆ ده‌ستگیرده‌كرێت و بێبه‌ش ده‌بێت له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌كه‌مان تا كۆتایی وه‌رز و رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته به‌ر”، یانەى نەورۆز وا دەڵێت.
هەروەک ئاشکراى کردووە، له ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه، ناچار ده‌بن به ته‌لبه‌ندكردنی یاریگاكه‌یان.