عەلى یارەش لەوێیە

گەورە و بچوک بەرات دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە گەڕەکى توى مەلیلى شارى سلێمانى، گەورە و گچکە هاتوونەتە دەرەوە و بەشدارى شەوى بەرات دەکەن، عەلى یارەى هونەرمەند وەک بیرەوەرییەکى کۆنى سلێمانى بە دەنگەکەى گۆرانى شەوى بەرات دەڵێت و نامدار قەرەداغى هونەرمەند و میوزیکژەن، لەگەڵ منداڵە فێرخوازەکانى بە کۆرس “شەوى بەرات” دەڵێن.

نامدار قەرەداغى بۆ مایکى 964 قسەى کرد و وتى،”ئێمە گۆرانى و مۆسیقایان پێشکەش دەکەین و خەڵکیش نوقڵ و شیرینى، ئەمەش تەبایى و پێکەوەبوون گەشە پێدەدات”.
ئەو هونەرمەندە کە ژمارەیەک زۆر لە فێرخوازە منداڵەکانى بەشدارى پێکردووە، بەناو کوچە و کۆڵانەکانى سلێمانیدا دەگەڕێن و بە کۆرس گۆرانى “شەوى بەرات” دەڵێن.

عەلى یارە، هونەرمەندى دێرینى شارى سلێمانیش، لە شەوى بەرات بەشدارى کردووە و بۆ مایکى 964 گۆرانى “شەوى بەرات”ـى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەوى بەرات رۆژى منداڵانە

شەوى بەرات رۆژى منداڵانە