باڵەخانەی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار لە ئیدارەی گەرمیان
شارەوانی کەلار:
هیچ باخچەیەکی کەلار رادەستی کۆمپانیا ناکرێت و پارەش وەرناگیرێت
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێکە لە بەشێک لە ماڵپەر و سۆشیال میدیاکان دەنگۆی پێدانی باخچەکانی کەلار بە کۆمپانیا بڵاوکراوەتەوە سەرۆکایەتی شارەوانی هاتە دەنگ و دەڵێت دورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، چەند شوێنێک وا بڵاویان کرددووتەوە گوایە باخچەکان دەدرێن بە کۆمپانیا و پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بۆ سەردان کردنی باخچە و پارکەکان.
دەشڵێت، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنن نە باخچە و پارکەکان دراوە بە کۆمپانیا نە کراون بە پارە لەشاری کەلاردا و نە دەشکرێن بە پارە.
هەروەها بەشی باخچەکان و باخەوانانی شار لەئەرکی خۆیان بەردەوامن و کۆمپانیا تەنها وەک پاڵپشتی بۆ زیاتر خزمەتکردنی سەوزایی و ئاودانی باخچەکان لەژێر رێنمایی بەشی باخچەکان کار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چۆن لە رابردوو باخچەکان لە خزمەتی هاوڵاتیانی شاردا بووە لە داهاتوش بە باشتر و خزمەتی زیاتر لە خزمەت دانیشتوانی خۆشەویستی شار و هاوڵاتیاندا دەبێت.