ئەمجارە گەورەترین ریمۆنتادایە

 شەوە شێتانەکەی لیڤەرپول و یاری کۆتایی و دژ بە ئەنچیڵۆتی و میلان

964+

ژووری هەواڵ

یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگە و ئیستەنبوڵ گۆڕەپانی جەنگەکەیە، هەردوو تیپی زلهێزی میلان و لیڤەرپول بە راهێنەرایەتی ئەنچیڵۆتی و بێنتیز بۆ ناسناوەکە شەڕ دەکەن، گێمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی میلان کۆتایی دێت

گێمی دووەم یاریزانەکان دێنەوە نێو یاریگا بێنێتیزی راهێنەر دیتماڕ هامانی ئیرتیکاز دەخاتە ناوەوە بۆ ئەوەی ئەڵۆنسۆ بچێتە ناوەڕاست و ستیڤن جێراردی کاپتن ئازاد بێت و ببێتە هێرشبەری خەیاڵی، جیرارد گۆڵێکی کرد و لێدانێکی سزای درووستکرد.

لە ماوەی شەش خولەک لیڤەرپول سێ گۆڵی تۆمار کرد و میلان شۆککرا و یارییەکە گەڕایەوە خاڵی سفر، دوای دوو ساڵ لەم یارییە جارێکی تر لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ میلان و لیڤەرپول رووبەڕوو بوونەوە و میلان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ناسناوەکەی بردەوە، تا ئێستاش ئازاری یارییە شێتانەکەی ئیستەنبۆڵ لە یادەوەری هاندەرانی میلان ماوەتەوە.

ریمۆنتاداى سەدە؛ ئەو ساتەى گریان و پێکەنین، شکت و سەرک...

ریمۆنتاداى سەدە؛ ئەو ساتەى گریان و پێکەنین، شکت و سەرکەوتن تێکەڵى یەکترى دەبن