لەبەردەم بانک گردبوونەوە

موچەی خانەنشینی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە نەدراوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

گرفت لە پێدانی موچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70ـای پێشمەرگە هەیە و خانەنشینان لە بەردەم بانکەکە گردبوونەتەوە.

حاجی ساڵح خانەنشینی هێزەکانی 70 بە 964ـی وت، ماوەی دوو ساڵە ئەو گرفتەیان هەیە و لە کاتی خۆیدا موچەیان پێنادرێت.

باسی لەوەکرد، تا ئەم ساتە پێیان نەوتوین بۆچی موچەکانیان دوادەکەوێت.

لەسەر ئەم بابەتە سەردانی بانکەکەمان کرد ئەوانیش وتیان بابەتەکە لای ئێمە نییە و نازانین گرفتەکە چیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی ب...

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی بڵاوکردەوە