275 هەزار کەس لە رێگەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن 

لە سبەینێوە دابەشکردنی موچە بە دیجیتاڵی دەستپێدەکات  

964+

توانا نەقی

رۆژی پێنجشەممە 6.2.2025 موچەی مانگی یەک بەشێوازی دیجیتاڵی لە رێگەی هەژماری منەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابەش دەکرێت.

بە پێی ئەو داتایەی تیمی هەژماری من بە 964ـیان داوە تا ئێستا 720 سودمەند لەکۆی ملیۆنێک موچەخۆر تۆمار کراون و نزیکەی 370 هەزار کارت دابەش کراوە و زیاتر لە 550 ئامێری ئەی تی ئێم لە زیاتر لە 200 شوێن دانراون.

ئاماژە بەوەکراوە سبێنەی لە 8:00ـی بەیانی پارە دەچێتە ناو ئەی تی ئێمەکان و 275 هەزار سوودمەند دەتوانن موچە وەربگرن.

لە ئەو ئامارەی تیمەکە بە 964ـیان داوە هاتووە، 216 هەزار و 500 فەرمانبەری مەدەنی سودمەندن لەگەڵ 56هەزار و 700 پێشمەرگە.

فەرمانبەران دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پرۆژەی هەژماری من بکەن لە رێگەی ژمارە 1991 بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەکارهێنانی ئامێری ATM.

لە سبەینێوە دابەشکردنی موچە بە دیجیتاڵی دەستپێدەکات