ئاهێکی بەبەردا هاتەوە

دوای بەدواداچوونێکی 964 ژینگەی سەیرانگەی دڵۆپە پاک کرایەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای بەدواداچوونێکی 964 بۆ پیسبوونی ژینگەی سەیرانگەی دڵۆپە، بن و پشتی دارسنەوبەرەکان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە و ئاهێکیان بەبەردا هاتەوە.

سفرەى سەفەرى و پلاسکۆ سەیرانگاى دڵۆپەى داپۆشیوە

سفرەى سەفەرى و پلاسکۆ سەیرانگاى دڵۆپەى داپۆشیوە

پێنج رۆژ لەمەوبەر پەیامنێرى 964 چووە سەیرانگەى دڵۆپە کە دەکەوێتە پشتى کەسنەزانى هەولێر و دیمەنى زبڵ و پاشماوەى ئەو کەسانەى تۆمارکرد کە دوانیوەڕۆیان بۆ گۆڕینى جەو بۆى دەچن و لەوێ جێیان هێشتبوو.

بەپێى دیمەنەکان، سفرەى سەفەرى و پلاسکۆ و دەبەى ئاو و شووشەى خواردنەوە کحولییەکان، دیمەنى جوانى سەیرانگاکەیان بە تەواوەتی تێکداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025 ئەندازیار فەیزوڵا مستەفا بەڕێوەبەری ژینگە و خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە 964ـی وت، ژمارەیەک ژن و چالاکوان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان چوونەتە سەیرانگای دڵۆپە و هەرچی زبڵ و خاشاک هەبووە، کۆیان کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو زبڵ و خاشاکەی لەوێ هەبوو، خراوتە ناو عەلاگەی گەورە و رەوانەی زبڵخانەی کانی قڕژاڵە دەکرێت.

ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە

ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە

ژینگەی هەولێر لەدژی دوو دار بڕ هانا بۆ دادگا دەبات

ژینگەی هەولێر لەدژی دوو دار بڕ هانا بۆ دادگا دەبات