مۆلیدەکانی هەولێر هەڵدەکرێنەوە – وێنە؛ ئەرشیف
لە سلێمانى بۆ مانگى یەک
نرخى یەک ئەمپێر کارەبا 15 بۆ 16 هەزارە
وریا فەتاح
لە مانگى یەکى 2025، مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى 340 بۆ 360 کاتژمێر کاریان کردووە، بۆ هەر ئەمپێرێک کارەباش 15 تا 16 هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگیرێت.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 15 بۆ 16 هەزار دینارە.
وەک باسى دەکات، مۆلیدەکان لە مانگى یەکدا 340 بۆ 360 کاتژمێر کاریان کردووە و بەهۆى جیاوازى کارکردنیان نرخى ئەمپێرێک لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکى دیکە، جیاواز دەبێت.
سەبارەت بە ئەو موەلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە، و لە 7ـى بەیانی بۆ 1ـی شەو کاردەکەن، کارەباى سلێمانى دەڵێت، نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.
لەبارەى خشتەى کارپێکردنى مۆلیدەکانیش بۆ ئەم مانگە، کارەباى سلێمانى روونى کردووەتەوە کە رۆژانە لە 12ـى نیوەڕۆ تا 1ـى شەو کاردەکەن و لە 1ـى شەو بۆ 6:30 خولەکى بەیانى دەکوژێندرێنەوە و دواتر لە 6:30 بۆ کاتژمێر 80ـى بەیانى، هەڵدەکرێنەوە.