ئیتر بێ کێشە دەڕۆنە گۆڕستان

لە سەنگەسەر پردی پەڕینەوە دروستکرا

964+

ژێوار خدر

ئیتر هاوڵاتیانی سەنگەسەر بەسەر شەقامەکاندا ناپەڕنەوە بۆ گەیشتن بە گۆڕستان و دوو خێرخوازی ناحیەکە لەسەر ئەرکی خۆیان پردێکی پەڕینەوەیان بۆ دروستکردوون.

دلێر ئیسماعیل، سەرۆکی شارەوانی سەنگەسەر بە 964ـی وت، ئەو رێگەیە رێگەیەکی خێرا و قەرەباڵخە و پێشتر چەند جار رووداوی هاتوچۆ لێی روویداوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان دروست دەبوو لەکاتی پەڕینەوەدا.

وتیشی، پردەکە بەشێوەی ستانداردی جیهانی بەسەرپەرشتیاری ئەندازیاری پسپۆر، لەسەر ئەرکی دوو خێرخواز کە خەڵکی ناحیەکەن دروستکراوە، کە بەرزییەکەی پێنج مەتر و 40 سانتیمە، پانییەکەی دوو مەتر و دریژیەکەیشی 30 مەترە.

باسی لەوەشکرد، لە داهاتوودا ئەگەر رێگەیان پێبدرێت بەپێی رێکارە یاساییەکان، پۆستەر و ریکلامی بازرگانی لە پردەکە بڵاودەکەینەوە.

مەترسی رووخانی بناغەی پردی سەنگەسەر چارەسەر کرا

مەترسی رووخانی بناغەی پردی سەنگەسەر چارەسەر کرا