دهۆک
شوقەیەک ئاگری گرت
هێڤی دیوالی – دهۆک
نوێکردنەوەی ئەم هەواڵە کاتژمێر 5:15
لە گەڕەکی ماسیکێی دهۆک شووقەیەک سووتا و زیانی گیانی نەبووە وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆکیش دەڵێت لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
محەمەد دوسکی ، شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت، گوێمان لە دەنگێکی بەرز بووە و دوکەڵی رەش و ئاگرمان بینی زانیمان کە شوقەیەک ئاگری گرتووە و یەکسەر پەیوەندیمان بە ئاگرکوژێنەوەوە کردووە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، شوقەیەک لە قاتی یەکەمی باڵەخانەیەک سووتاو ژئچ زیانی گیانی نەبووە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە دەڵێت، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و بەر بەرمیلی نەوت کەوتووە و تەقیوەتەوە.
زانیاری پێشتر:
لە یەکێک لە شوقەکانی باڵەخانەیەک ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە باڵە خانەیەکی نێشتەجێبوون لەنزیک پارکی دلشاد محەمەد سەعید کەوتووەتەوە و تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
وتیشی، تەنیا زیانی مادی هەیە و زیانی گیانی نەبووە و هۆکاری ئاگرەکەش تا ئێستا نازانرێت ئایا تەقینی بتڵی غاز بووە یان سۆپای نەوت بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی