له‌ هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژ بوو به‌ پشوو

964+
دێسكی كوردی


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا رۆژانی 7 و 8 و 9ی شوبات، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌، له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه‌.
حكومه‌ت رایگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشووه‌، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.

دەقی راگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

راگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٦ی شوباتی ٢٠٢٣