داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە - وێنە: گرافیکی 964
بزانە رێژەکە بەراورد بە هەفتەی پێشوو چەندە؟
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتیی ئهم هەفتەیهى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 18 ملیار و 126 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی حەوت ملیار دینار زیادی کردووە.
بهپێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 18.1.2025 تا ئەمڕۆ هەینی 24.1.2025، بڕی 18 ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینارە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشوو بڕی 11 ملیار و 580 ملیۆن و 204 هەزار و 850 دینار بوو.
وەک ماڵپەڕەکە روونى کردووەتەوە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی 15 ملیار و 780 ملیۆن و 492 هەزار و 222 دیناری بە شێوەی نەختینە و دوو ملیار و 323 ملیۆن و 841 هەزار و 357 دیناریشی چەکە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگەی ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.