کاری تێدا دەکرێت و داخراوە

شۆفێرانی سلێمانی سبەی شەقامەکانی دەوروبەری تۆفیق وەهبی بەکارمەهێنن

ژێوار خدر

سبەی هاتوچۆ لە شەقامەکانی دەوروبەری یەکتربڕی تۆفیق وەهبی گەڕانەوە بۆ گەڕەکی چوارچرا دادەخرێت و ئەو رێگەیە بەکارمەهێنن و سوود لە رێگە جێگرەوەکان وەربگرن بۆ هاتوچۆ.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “لە سبەی شەممە 24.1.2025ەوە هاتوچۆ لە شەقامەکانی دەوروبەری یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لەگەڵ  U-turnی گەڕانەوە بۆ گەڕەکی چوارچرا بەڕووی شۆفێراندا  دادەخرێت.

هۆکاری داخرانی رێگەکە بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەکەیە، شارەوانییەکەش داوا لە هاوڵاتییان دەکات رێگە جیگرەوەکان بەکاربهێنن.