پەخشان عەزیزی ... وێنە؛ iranwire
رێکخراوی هەنگاو رەتیدەکاتەوە
میدیاکانی ئێران؛ له سێداره‌دانی پەخشان عەزیزی چالاكوانی كورد راگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزاى لە سێدارەدان، به‌سه‌ر پەخشان عەزیزی چالاكوانی كوردی له كۆمارى ئیسلامی ئێران راگیرا به‌ڵام به‌قسه‌ى میدیاكانى ئه‌و وڵاته راگرتنى بڕیاره‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌و تانه‌لێدانه هه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه‌ى عه‌زیزى له بڕیاره‌كه‌ى داوه.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه په‌شخان عه‌زیزه وه‌كو ئەندامێكی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) ناساندووه و ده‌ڵێت “پارێزەری دۆسیەكه‌ی تانەی لەو سزایە داوە، ئەوەش بوەتە هۆی راگرتنی سزاكە”.
لایخۆشییه‌وه رێكخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو، هەواڵی راگیرانى جێبەجێکردنی سزای له‌سێدارەدانی پەخشان عەزیزی ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “بەهیچ شێوەیەک راست نییە”.
پێیوایه، بڵاوکردنەوەی ئەو بانگەشە لەگەڵ بەڵێنی ناڕاست و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتییان، بەمەبەستی ڕێگری لە مانگرتنی گشتی بەرفراوان لە شارەکانی کوردستان بووە”.
هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە کۆتاییەکانی شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنە بە بانگکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی هەوڵیداوە بە بەڵێنی ناڕاست لەسەر دواخستنی جێبەجێکرانی سزای له‌سێدارەدانى پەخشان عەزیزی دوکاندارانی ئەو شارە لە بەشداریکردن لە مانگرتنی گشتیی هاوڵاتیان لە کوردستان پاشگەز بکاتەوە.
پەخشان عەزیزی، بەندكراوی سیاسی كورد و لەدایکبوی ساڵی 1984 و خەڵکی مه‌هابادە، بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوەی چەكدارانە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوە. رۆژی 0.1.2025 پەسەندكردنی ئەو سزایە لەلایەن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە راگەیەندرا.
لە هاوینی ساڵی 2023 دا پەخشان عەزیزی دەستگیرکرا و له رۆژى 23.7.2024، دادگای پاسدارانی تاران بە تۆمەتی “یاخیبون لە رێی ئەندامێتی لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا” سزای لە سێدارەدان و چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.