باندێک لە هەولێر
سێ جۆر ماددەی هۆشبەریان پێبوو بە چەكەوە دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای كرد، دەستیان بەسەرە 11 كیلۆ و 400 گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە و سێ كەسیشیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بەو ماددانە دەستگیر كردووە.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20.1.2025 بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەردا 11 كیلۆگرام و 400 گرام ماددەی هۆشبەردا گرت، لەگەڵ سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، “دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچونی هێزەکانمان لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (هـ ، د ، أ)و(م ، م ، ش) و(ک ، م، ف)، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستمان گرت بەسەر بڕی (11 کیلۆ و 400 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی کریستاڵ، هیرۆین و تلیاک، هەروەها سێ چەکی بێ مۆڵەت و چەند کەلوپەلێکی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر”.
“سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن لە پێدانی زانیاری”، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.
بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنە و ئەوانی دیكە پیاون.