لە بواری کشتوکاڵ و دروستکردنی بەنداو
وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا دێنە هەرێم و سەرمایەگوزاری دەکەن
964+
توانا نەقی
گروپی وەبەرهێنەران و خاوەن پڕۆژە و کۆمپانیاکانی ولاتی پۆلەندا هاتنە هەرێمی کوردستان و لە چەندین بواری کشتوکاڵی بەتەمان وەبەرهێنان بکەن هەرچەندە هێشتا لەگەڵ وەزارەت هیچ لێکتێگەشتنێکی فەرمی واژۆ نەکراوە.
ئەوان لە هەرێم سەرمایەگوزاری دەکەن و ئامانجیان وایە کە ئاسایشی خۆراک و بواری کشتوکاڵی لە ناوچەکە بەهێز بکەن.
هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە پۆڵەندیانە هاتوونەتە هەرێم و سەرمایەگوزاری دەکەن و پرۆژەی باشیان دەبێت.
وتیشی، لە بوارەکانی کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، پەلەوەری، باخداری، بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و دروستکردنی بەنداو وەبەرهێنان دەکەن و پرۆژەیان دەبێت.
لەمەودوا بۆ راهێنانی ئەکادیمی و پیشەیی جوتیاران و فەرمانبەرانی وەزارەت دەرفەت دەڕەخسێنن کە سەردانی پۆڵەندا بکەن و خۆیان تەیار بکەن لەو بوارانەداو بێنەوە لە کوردستان ئەو ئەزموونە تاقی بکەنەوە.
وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتیان هەموو کارئاسانیەک دەکەن بۆ ئەوەی خاوەن پڕۆژە و کۆمپانیاکانی پۆلەندا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ئەنجامبدەن و سوود لە کەشوهەوای لە باری هەرێمی کوردستان وەربگرن.