هەواڵگری ژنێكی گرت
جلی بۆ چەكدارانی داع*ش* دەدوری و دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، دەستگیرکردنی ژنێكی راگەیاند، كە بەرپرس بووە لە دابینكردنی پارە بۆ خانەوادەی چەكدارانی دا*عش* و دورینی جلوبەرگی سەربازی بۆ چەكدارەكان.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا و بەدواداچوونی مەیدانی و تەکنیکی لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروستی فیرقەی هەشتی هەواڵگری، ژنێك بە تۆمەتی تیرۆر و ئەندامیەتی داعش لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكرێت، كە بەپێی ماددەی (4ی تیرۆر) بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.
ئاماژەیان بەوەش کرد، “ئەو تیر*ۆر*یستە كاری وەرگرتن و دابەشكردنی پارە بووە بەسەر خێزانەكانی سەر بە چەكدارانی داعش لە قەزای حەویجە و هەروەها دورینی جلوبەرگ بووە بۆ چەكدارەكان”.
راگەیاندراوەكەی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەڵێت، ژنە دەستگیراوەكە رادەستی لایەنی بەرپرس و پەیوەندیدار كرا.