هه‌ردوولا ده‌ڵێن "هاریكارین"

رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌رێم و ئه‌مریكاى كۆكرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌رۆكایه‌تيی هه‌رێم ده‌ڵێت، شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە،  مەبەستی سه‌ره‌كیى كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان تاوتوێکردنی پرسی رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و رێکار و میکانیزمەکان بووه‌.

لایەنی هەرێمی کوردستان، لە ژمارەیەک بەرپرس و پەیوەندیداران لە سەرۆکایەتی هه‌رێم و حکومەت و هێزەکانی پێشمەرگە پێکهاتبوون، شاندی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ كێڤن لێیهى، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، کۆبوونەوەكه‌ى نێوان هه‌ردوولا، كە دوێنێ كراوە، فراوان بووه‌ و لە تەوەری چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کراوه‌تەوە.

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری هۆڵەندا باسی یەکخستنەوەی ...

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری هۆڵەندا باسی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان کرد

پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ یاداشت...

پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا دەكەن

هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزە...

هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە