رێگاوبانەکان ساف و لووس دەکرێن

چاڵوچۆڵی بەشێک لە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر پڕکرانەوە و قیرکران

شۆڕش قادری

وەک هەوڵێک بۆ باشترکردنی رێگاوبانەکان، چاڵوچۆڵی بەشێک لە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر پڕکرانەوە و قیرکران.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چەند وێنەیەکی ساتی کارکردنی تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەلایەن تیمەکانمان لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی، بە هەماهەنگی کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیمان، دەستکرا به چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێک لە شەقامە تێکچووەکانی شەقامی 30 مەتری نزیک بازاڕی سورچیان و شەقامی پێشانگاکانی ئازادی لە نێوان هەردوو شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری، هەروەها شەقامی حەدید و خەشەب و شەقامی کۆڕنیش نزیک وەزارەتی پێشمەرگە، شەقامی 120 مەتری نزیک گەڕەکی بەهاری نوێ، شەقامی دایکی پێشمەرگە، دوو سایدێک لە تەنیشت گوندی حەسارۆک .