به‌ سیناریۆ پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌

پۆلیسی دهۆك به‌ هاوڵاتیانى ده‌ڵێت “ئاگادارى ئه‌م فێڵه‌ بن”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دهۆک ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە فێڵیان لێ نەکرێ، چونكه‌ كه‌سانێك په‌یدا بوونه‌ به‌ فێڵ پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

راگه‌یاندنى پۆلیسی دهۆك، ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا عه‌قید هۆزان فازڵ ئه‌فسه‌ر له‌ بنكه‌ى پۆلیسی ماڵتا قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت “چه‌ند تۆمه‌تبارێك به‌فێڵ پاره‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن”.

ماوه‌ى دوو مانگه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ دهۆك په‌یدا بووه‌، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ر له‌وه‌ى بچنه‌ شوێنه‌ بازرگانی و جومله‌ فرۆشه‌كان، پێشتر زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكیش ده‌چنه‌ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى لێ نه‌بێت وه‌كو سیناریۆیه‌ك له‌به‌رچاوى شاگردى شوێنه‌كه‌ موبایل ده‌رده‌كه‌ن گوایه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌ن بۆ بردنى هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل، به‌ڵام كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌چێته‌ شوێنه‌كه‌ فێڵى ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌بێت.

عه‌قید هۆزان ده‌ڵێت، ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ كه‌ ده‌چنه‌ ناو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان به‌ باشی خۆیان ده‌ناسێنن كه‌ گوایه‌ خاوه‌نى شوێنه‌كه‌ش ده‌ناسن، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ شوێنه‌كه‌یه‌ ته‌واو باوه‌ڕى پێده‌كه‌ن.

پۆلیس داوا له‌ هاوڵاتیانى دهۆك ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به‌ هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن كه‌ دێنه‌ لاتان و ئه‌م جۆره‌ داواكاریانه‌یان هه‌یه‌.

پۆلیسی دهۆک جادوگەرێكی دەستگیر کرد و جوتیارانی قەراج و...

پۆلیسی دهۆک جادوگەرێكی دەستگیر کرد و جوتیارانی قەراج و کەندێناوەش گردبوونەوە

پۆلیسی دهۆک ژمارەیەک ئامێری قومارکردنی تێکشکاند

پۆلیسی دهۆک ژمارەیەک ئامێری قومارکردنی تێکشکاند

پۆلیسی دهۆک بەردەوامە لە دەستگیر کردنی راوچیانی ماسی

پۆلیسی دهۆک بەردەوامە لە دەستگیر کردنی راوچیانی ماسی