بەرنامەی حكومەتی عێراقە

كەركوک نیشتەجێبووانی كەمپەكانی هۆل و جەدعە تێكەڵ بە كۆمەڵگە دەكاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوێ

ئیدارەی کەرکوک کۆبوونەوەی لیژنەی تێکەڵکردنەوە و بەدواداچوونی ساز کرد بۆ ئەو  خێزانانەی لە کەمپەكانی هۆڵ و جەدعە گەڕاونەتەوە.

راگەیاندنی پارێزگای كەركوک ئەمڕۆ دووشەممە 13.1.2025 بڵاویكردەوە، بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ساز کرا سەبارەت لیژنەی یەکخستنی ئەو خێزانانەی لە کەمپەكانی هۆڵ و جەدعە گەڕاونەتەوە، لە رووی چاکسازی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە کەرکوک .

وەك ئاماژەی پێكراوە، كۆبوونەوەكە بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوەکان سەفا مەجرن علێوی بووە و هەریەكە لە بەڕێوەبەری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگا و ژمارەیەک نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون.

گۆترێس بۆچی هاتە هەولێر؟

گۆترێس بۆچی هاتە هەولێر؟

“لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا لە گەڕاوەکانی کەمپی هۆڵ و كەمپی جەدعە بە پێی رێنماییەکانی حکومەتی فیدراڵی وەک دەستپێشخەرییەکی مرۆیی و ئەمنی، کە بە هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رێکخرابوو”، راگەیاندراوەكەی پارێزگای كەركوك وای نووسیوە.

هەروەها باسی ئەوە كراوە، بەرنامەكەی حكومەت بە ئامانجی دووبارە تێکەڵکردنەوەی ئەو خێزانانەیە لەگەڵ كۆمەڵگەی عێراقیدا، بۆ ئەمەش گفتوگۆیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا سەبارەت بە رێگاکانی دڵنیابوون لە بەدواداچوونی بەردەوامیان و دابینکردنی چاودێریی تەندروستی و پەروەردەیی، هەروەها دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان ئەم گەڕاوانە و کۆمەڵگە لە چوارچێوەی هەوڵی هەمەلایەنە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی .

ئەو خێزانانەی كە لە كەمپەكانی هۆل لە سوریا و جەدعە لە ناو عێراق نیشتەجێبوون، خێزان و كەسوكاری چەكدارانی رێكخراوی داع*ش*ن و بەشێكیان گەڕاونەتەوە بۆ عێراق.

چوار هەزار عێراقی

چوار هەزار عێراقی "كەمپی هۆل"یان جێهێشتووە