"نزیکەی 26 هەزار سەگی بێلانە"

648 برینداری گەستنی سەگ چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر

+964

ژووری هەواڵ

لە ساڵی رابردوودا، 648 کەس بە مەبەستی تیمارکردنی برینەکانیان لە ئەنجامی گەستنی سەگ چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر و زۆرترین حاڵەتەکانی گەستنی سەگیش لە مانگەکانی تەمموز و ئەیلول بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، ئەگەر ئەو 648 کەسە دابەشبکرێت بەسەر ساڵەکەدا، ئەوا بە نزیکەیی هەر مانگێک 50 کەس بۆ ئەو مەبەستە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

ژمارەی بریندارانی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەکە بەم شێوەیە بووە:

کانوونی دووەم؛ 51 کەیس
شوبات؛ 15 کەیس
ئادار؛ 47 کەیس
نیسان؛ 65 کەیس
ئایار؛ 58 کەیس
حوزەیران؛ 61 کەیس
تەممووز؛ 69 کەیس
ئاب؛ 64 کەیس
ئەیلوول؛ 69 کەیس
تشرینی یەکەم؛ 46 کەیس
تشرینی دووەم؛ 46 کەیس
کانوونی یەکەم؛ 57 کەیس

لە هەولێر نزیکەی 26 هەزار سەگی بێلانە هەیە، بەڵام تەنیا نزیکەی 11 هەزاریان لە شێڵتەرەکان کۆکراونەتەوە.

پێشتر، حەسەن ئیسماعیل بەڕێوەبەری شێڵتەرەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “لە هەولێر سێ شێڵتەری سەگی بێلانە هەیە کە یەکێکیان حکومییە و لەلایەن ئێمەوە بەڕێودەبرێت و ئەو دووانەی دیکەش لەلایەن چەند ژینگەدۆستێکەوە بەڕێوەدەبرێن”.

هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە خەبات دەستیپێکرد

هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە خەبات دەستیپێکرد