شیلادزێ
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە لە ناحیەى شیلادزێ، کەسێکى بەتەمەن گیانى لەدەست دا.
مەسعود بۆتى، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى ئامێدى بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە سەنتەرى ناحیەى شیلادزێ روویداوە و بەهۆیەوە پیاوێکى تەمەن 60 بۆ 70 ساڵ، گیانى لەدەست داوە”.
وەک باسى دەکات، کەسەکە ناوى (م.ر) و لە کاتى پەڕینەوەى لە شەقامێکى سەرەکى ناحیەى شیلادزێ ئۆتۆمبێلێک خۆى پێدا دەکێشێت و هەر لە شوێنى رووداوەکە، گیان لەدەست دەدات.
ئاشکراشى کرد، ئێستا تەرمى هاوڵاتییەکە لە پزیشکى دادی ئامێدییە و دواى پشکنین، تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح