"لە هەوڵداین رێگاکە بکەینەوە"
بەهۆی مەقەستکردنی دوو تانکەر رێگای دەربەندیخان – سلێمانی داخرا
964+
بڕوا مەجید – دەربەندیخان
بەهۆی مەقەستکردنی دوو تانکەری نەوت لە نزیک گوندی بیرکێ، رێگای دەربەندیخان – سلێمانی داخرا.
دیاری نامیق عەلی، ئەفسەر لە هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت” بەهۆی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر رێگای دەربەندیخان – سلێمانی، نزیک گوندی بیرکێ رۆن رژابوو ئەمڕۆ لەگەڵ بارینی باران دوو بارهەڵگر مەقەستیان کرد و بەوهۆیەشەوە رێگاکە بەتەواوەتی داخرا”.
“رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و لەهەوڵداین بۆ ئەوەی کەمێکیتر رێگاکە بەڕووی شۆفێراندا بکەینەوە”، دیاری نامیق وای وت.
هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان کۆیە – دوکان و بەدیاریکراوی لە لۆفەکانی هەیبەت سوڵتان، بارهەڵگرێک مقەستی کرد و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری