"سێ جار داوای کردووە"
دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی دەبڵ ئەکسل درایە تەندروستیی سۆران
964+
ژووری هەواڵ
دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی دەبڵ ئەکسل، لەجۆری مێکزەمینی بۆ تەندروستیی سۆران دابینکرا و دەخرێتە خزمەت بنکە تەندروستییەکانی ناوچەی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر.
ئەمبوڵانسەکان لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سۆران دابینکراون کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکییان تێدایە بۆ فریاکەوتنی سەرەتایی.
کامەران بارزانی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندووە، “لە پێناو زیاتر کردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گشتی و قەزای مێرگەسور بە تایبەتی لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دوو ئامبولانس دەبل ئەکسڵی سفر کیلۆمەتر بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر دابینکران”.
دابینکردنی ئەو ئەمبوڵانسانە لەدوای ئەوە دێت، ساڵی رابردوو، تەندروستیی سۆران سێ جار داوای لە کۆمپانیاکان کرد بەشێوەی تەندەر 10 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیان بۆ دابینبکەن و نووسراوی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.