خولی ئەستێرەكانی عێراق
یانەی هەولێر بە تامی دۆڕاندن لەگەڵ یانەی گەرمە یەكسان بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی نەیتوانی بردنەوە بەسەر یانەی گەرمە تۆمار بكات، بۆ جاری چوارەمیش لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی خۆی تووشی یەكسان بوون دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10.1.2025 لە گەڕی 13ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر بە ئامادەبوونی نزیكەی 10 هەزار كەس، لەگەڵ یانەی گەرمە بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان بوو.
گۆڵی یانەی هەولێر مستەفا بن سۆدەی تونسی لە خولەكی 52 تۆماری كرد، لە خولەكی 58یشدا یانەی گەرمە لە رێگەی فرانك سیدریك ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
ئەمە چوارەم یارییە لەم وەرزەدا هەولێر لە یاریگەی خۆیدا تووشی یەكسان بوون دەبێت و بەشێكی خاڵەكانی لەدەست دەدات، كێشە گەورەكەی هەولێر، كە لەدەستدانی خاڵە لە یاریگەی خۆیدا و لەگەڵ تیپە مامناوەندەكانی خولەكە، بەردەوامە و چارەسەر نابێت.
یانەی هەولێر بەم ئەنجامە گەڕایەوە پلەی نۆیەم بە 19 خاڵ، لە كاتێكدا دوو گەڕ پێش ئێستا تیپەكە لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بوو.
یانەی هەولێر هەرچەندە ئەمڕۆ بە پێكهاتەیەكی تۆكمە و بە ئامادەبوونی زۆرینەی یاریزانە سەرەكییەكانی یاریی كرد، بەڵام هەلی زۆریان لەدەست دا و جارێكی دیكە بەهۆی پەلەكردن و ناوردبینییەوە دەرفەتی بردنەوەیان لە كیس دا.
یانەی گەرمە، كە ئەم وەرزە بۆ یەكەمجارە بەشداریی خولی ئەستێرەكان دەكات، لە پێنج یاریی رابردوودا بردنەوەی تۆمار نەكردووە، ئەمڕۆ بە خاڵێكی گرانبەها لە یاریگەی فرانسۆ هەریری هاتەدەرەوە و ئێستا لە پلەی 11یە بە 16 خاڵ.
یانەی هەولێر پێش یاریی سبەی بە وەزعێكی خراپدا تێدەپەڕێت
یانەی هەولێر
ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر لە ئەركێكی قورسدا لە یاریگەی شەعب رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە
"یان دەردەچی یان تێدەچی"
هاندەرانی یانەی هەولێر لە پرسی هەڵبژاردنی یانەكەیان نیگەرانن
خۆیان كاندید كرد
عەبدولخالق مەسعود و تاریق عەبدولڕەحمان دەگەڕێنەوە یانەی هەولێر
كێشەی هەڵبژاردنی یانەی هەولێر
جەلال پەرێشان: با فرمێسكەكانی سەمیر بابۆ ببێتە وانەیەك بۆ بەرپرسان
جامی عێراق