لە دەروازەی کفری بە ئاراستەی کەلار
سایدێکی رێگای کفری – کەلار دادەخرێت
964+
توانا نەقی
جووت سایدی سەرەکی کەلار – کفری لە دەروازەی شاری کفری ئاراستەی هاتن بۆ شاری کەلار دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی دەکەنەوە، جووت سایدی سەرەکی کەلار – کفری لە دەروازەی شاری کفری بە ئاراستەی هاتن بۆ شاری کەلار دادەخرێت.
دەشڵێت، بە هۆی کارکردن لەو دەوازەییە ئاراستەی هاتوچۆکردن دەکەوێتە سایدی بەرامبەر، ئاگادارتان دەکەینەوە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاکو بەدوور بن لە رووداوی هاتوچۆ.