نزیکەى 100 کەس خنکاون
ساڵى رابردوو نزیکەى 10 هەزار رووداوى ئاگرکەوتنەوە هەبووە
964+
وریا فەتاح
بەپێى ئامارەکانى بەرکرى شارستانى هەرێم، ساڵى رابردوو 594 ئۆتۆمبێل سووتاون و نزیکەى 10 هەزار رووداوى ئاگرکەوتنەوەش هەبووە.
سەرکەوت کارەش، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەرگرى شارستانى هەرێم، ئامارى روودا و ئاگرەکانى سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانى راگەیاند و بەپێى ئامارەکانیش، لە هەموو هەرێمى کوردستان لە 2024دا، نۆ هەزار و 904 حاڵەتى ئاگرکەوتنەوە هەبووە، لەو ژمارەیە چوار هەزار و 755 حاڵەتیان سوتانى پووش و پەڵاش بووە و ناوچە شاخاوییەکان بووە و لەسەرجەم رووداوەکانیش 48 کەس گیانیان لەدەست داوە.
هەر لە 2024 دا، 594 ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان سووتاون
لەبارەى ئامارى خنکان لە ئاودا، سەرکەوت کاڕەش ئاشکراى کرد لە ساڵى پاردا، 94 کەس خنکاون و 478 کەسیش رزگارکراون و زۆربەى ئەوانەشى خنکاون تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵى بووە.
باسى لەوەشکرد، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى سەردانى 85 هەزار و 785 شوێن کراوە و رێنماییەکانى بەرگرى شارستانیان پێداون.