لە نیویۆرکەوە بۆ فلۆریدا

دوو تەرم لە تەنیشت تایەی فڕۆکەیەک دۆزرانەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شەوی دووشەممە، دوای ئەوەی فڕۆکەیەک گەیشتە فڕۆکەخانەیەکی فلۆریدا، دوو کەس بە مردوویی لەناو بەشی نیشتنەوە و تایەکانی فڕۆکەکە دۆزرانەوە، تائێستا لێکۆڵینەوە دەکرێ بزانن کێن؟

ئەمە یەکەمجار نییە خەڵک لەناو بەشی نیشتنەوە و تایەی فڕۆکەیەکدا بمرن، لە رابردوودا کەسانی دیکە لە شوێنی ئامێری نیشتنەوە خۆیان حەشارداوە بۆ ئەوەی بە دزییەوە بچنە ناو گەشتەکانەوە.

لە شەوی یەڵدا کەمتر لە مانگێک لەمەوبەر، تەرمێک لەناو بەشی تایەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی یونایتد دۆزرایەوە کە لە شیکاگۆوە بەرەو هاوایی فڕی بوو.

لە بارەی رووداوەکەی فلۆریدا؛ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی جێت بلوو رایگەیاندووە، دوو کەس بە مردوویی لەناو بەشی ئامێری نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی بازرگانی جێت بلو دۆزراونەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ویلایەتی فلۆریدا نیشتووەتەوە.

هێڵی ئاسمانییەکە دەشڵێ، ئەو تەرمانە کە تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە، شەوی دووشەممە لە میانی “پشکنینی رۆتینی دوای فڕین” لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی فۆرت لۆدەردەیل-هۆلیوود دۆزراونەتەوە، کە فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی جۆن ئێف كێنێدی لە ویلایەتی نیۆیۆڕك فڕیوە.

جێت بلوو، هاوخەمی خۆی بۆ رووداوەکە راگەیاندووە ونوسیوویەتی، ئەمە دۆخێکی دڵتەزێنە، ئێمە پابەندین بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتداران بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانیان بۆ تێگەیشتن لەوەی کە ئەمە چۆن روویداوە.

دیمەنی گواستنەوەی تەرمەکان:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
یەکەم رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لە ساڵی تازەدا لە ئ...

یەکەم رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لە ساڵی تازەدا لە ئەمریکا روویدا