لە دەورووبەری هەولێر

ئاوی زێرابیان بۆ ئاودانی سەوزە بەکاردەهێنا؛ زەوییەکانیان تێکدرا و خۆیشیان دەستبەسەر کران

964+

شۆڕش قادری

لە دەورووبەری هەولێر هەندێک کەس بە مڵهوڕی زەوی شارەوانی بەکاردێنن بۆ باخچە و سەوزەوات و ئاوی ئاوەڕۆ و زێرابیش بۆ ئاودانی سەوزەکانیان بەکاردەهێنن، بەرپرسانی کشتوکاڵ و شارەوانی پێیانزانیوە، شۆفڵیان بردووەتە سەر زەوییەکان، تێکیانداون و لایانبردوون، سەرپێچیکارانیش لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

هێمن سەید موارد بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 7.1.2025 و  لەسەر راسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەهەماهەنگی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی شارەکەمان، هەستاین بە لابردنی سەرجەم ئەو زیادەڕۆیانەی کە لەسەر زەوی شارەوانی بە ناوی چاندنی سەوزە کرابوون”.

“ئەو زەویانە لە دەورووبەری هەولێرن و بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار و  ناتەندورست ئاوی ئاوەڕۆ و زێراب بۆ ئاودانیان بەکارهاتووە، دواتر هەر ئەو سەوزانە دەرخواردی خەڵک دەدەن و دەبێتە هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی بۆ هاوڵاتیان”، هێمن سەید موراد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە ئەو کارەیان کردووە، دەستبەسەر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر وتیشی، هەڵمەتەکانیان بۆ تێکدانی و لابردنی ئەو زیادەڕۆیانە بەردەوام دەبێت و هەر کەس و لایەنێک کاری لەو شێوەیە بکات سزا دەدرێت.

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لە چەند شوێنێکی هەولێر بەڕێ...

هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لە چەند شوێنێکی هەولێر بەڕێوەچوو

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی ...

شارەوانییەکانی هەولێر 17 شەقام و بازاڕیان لە زیادەڕۆیی پاک کردەوە