فڕۆکەخانەی بەغدا وەستاوە و هەولێر ئیشدەکات
964+
هێمن بەکر
فڕۆکەخانەی بەغدا گەشتەکانی راگرت بەهۆی خراپی کەشوهەوا و تەمومژ، بەڵام هەولێر وەکو خۆیەتی و کارەکانی رانەگرتووە.
لە راگەیەندراوێکدا، فڕۆکەخانەی بەغدا دەڵێت، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانی رادەگرێت تاوەکو کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، لە لای ئەوان گەشتەکان کێشەی نەبووە و وەکو خۆی بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەخانەی سلێمانیش لە گەشتەکانی بەردەوامە و راینەگرتووە.
ئەوە چەندینجارە لەم ماوەیەدا دووبارە دەبێتە کە فڕۆکەخانەی بەغدا گەشتەکانی رابگرێت، یەک دوو جاریش هەولێر رایگرتووە، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت دەستیان پێکردووەتەوە.