ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان وا دەڵێ

“کەسایەتی باڵای رژێمی ئەسەد لە تەرتووس دەستگیرکران”


ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی نوێی، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە سوریا بەبێ ئاماژەدان بە ژمارە و بەرپرسیارێتی کەسەکان رایگەیاند، کە کەسایەتییە باڵاکانی رژێمی پێشوویان لە تەرتووس دەستگیرکردووە.

ئەوە لە کاتێکدا، بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوریا پێشتر بڵاوی کردەوە، هێزی زیاتریان لە بەشی ئاسایشی گشتی و بەشی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ناردووە بۆ ئەوەی ئاسایش لە هەندێک ناوچەی کەناراوەکانی سوریا بسەپێنن.

ئیدارەی ئەو وڵاتە لە رێگەی تێلێگرامەوە بڵاوی کردەوە، ناردنی ئەو هێزە زیادەیە ئامانجی “دامەزراندنی ئاسایش و لێپرسینەوە لە پاشماوەکانی رژێمی پێشوو کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و تیرۆرکردنی خەڵک دەدەن لە هەندێک ناوچەی کەنارەکانی سوریا”.

کلیپێکی ڤیدیۆیی کە رۆژنامەی “وەتەن”ی سوری پەخشی کردووە، دیمەنەکانی بڵاوەپێکردنی ئەندامانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە گوندی مەعرەت ئەلموعەزە لە تەرتووس نیشان دەدەن.