چوارشەممە 25.12
ئەم بەیانییەش ئاسمانی هەولێر رەش و تەماوی بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كامێرای 964 ئەم بەیانییەش چەند گرتە ڤیدیۆییەكی شاری هەولێر تۆماركردووە، تێیدا دەردەكەوێت دوكەڵی رەش و پیسی پاڵاوگەكان تێكەڵ بە تەم و خوناوی بەیانی و هەناسەی شار بووە، ئەمە سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەت و فەرمانگەی ژینگە بۆ دانانی سنوورێك بۆ پیسیی هەوای شار.
گرتەكان ئەم بەیانییەی چوارشەممە 25.12.2024 كاتژمێر 8:05 خولەك تۆمار كراون و ئەمڕۆ پشووی فەرمییە و جوڵەی خەڵك و ئۆتۆمبێلەكانیش كەمترە، دیمەنەكان لە شەقامی 120 مەتری بە ئاراستەی رێگەی موسڵ و فڕۆكەخانە گیراون.
دەركەوتنی ئاسمانی هەولێر بەم چڕە دوكەڵە رەشە، كە بە روونی پیسییەكەی دیارە و بووەتە مۆتەكە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان، لە كاتێكدایە لە دوو رۆژ لەمەوبەر دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، له هه‌ولێر نزیكه‌ى 20 خاوه‌ن پاڵاوگه ده‌ستگیران، تۆمه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌بووه كه كارى پاڵاوگه‌كانیان ژینگه پیس ده‌كات.
هەروەها وتی، ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن پاڵاوگه به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه، كه چیتر ژینگه پیس نه‌كه‌ن و ئازاد كراون”.
له پارێزگاى هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆرى پاڵاوتگه هه‌ن زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته سنوورى قه‌زاى قوشته‌په كه ژماره‌یان 20 پاڵاوگه‌یه، هەندێكی دیكەشیان دەكەونە رێگەی گوێڕ.
خاوەنى 20 پاڵاوگەى نایاسایى دەستگیرکراون و لە چۆمانیش قوتابخانەیەک قوفڵى لێدرا
ژینگە
"شەش کەس دەستگیر کراون"
لە کەرکوک دەستبەسەر بۆرییەکی بەقاچاخبردنی نەوتی رەشدا گیرا
کەی چاکدەکرێتەوە؟
لە کاتی گەڕان بۆ تەرمی منداڵەکەی کەلار بۆریيەک شکاوە و 14 گەڕەکی بێ ئاو کردوە
سنووری بێجی
تانكەرێكی سووتەمەنی تەقییەوە و شەش كەس سووتان
گەڕانەوەی بێدەنگی و کۆکردنەوەی چەکەکان
بەڵێنەکانی حکومەت دۆخی گوندی لاجانی ئاسایی کردەوە
پارێزگاری هەولێر: