سەنتەرێکی پێشکەوتوو لەوێ هەیە

نەخۆشانی شێرپەنجەی کوردستان لە کەربەلا چارەسەر وەردەگرن

964+

ژوولی عەدنان

لە كاتێكدا چەند ساڵێكە نەخۆشانی شێرپەنجە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە كوردستان، بەڵام لەمەودوا لەوانەیە بارودۆخەكە پێچەوانەوە ببێتەوە، ئەوەتا سەنتەری وارس بۆ چارەسەری گرێ لە کەربەلا رەزامەندی چارەسەرکردنی نەخۆشی لە هەموو ناوچەکانەوە وەرگرتووە و کوردستانیش گرێبەستێکی لەگەڵ واژۆکردوون، کە نەخۆشانی كوردستانیش بچنە ئەوێ و چارەسەر وەربگرن.

عومەر زیاد، بەڕێوەبەری کارگێڕی دامەزراوەی وارس بە 964ی وت، ”خزمەتگوزارییەکانی ئەم سەنتەرە تایبەتە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و چارەسەری تیشکی خۆڕایی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات، کە تەمانیان دەگاتە 15 ساڵ، ئەو کەسانەش کە لەو تەمەنە بەرەو سەرەوەن، تەنیا تێچووی چارەسەر دەدەن”.

پزیشکەکانیشی سەنتەرەكە، لە ئەوروپاوە هاتوون یان لە سعوودیە، بەشێكشیان ئەو خوێندكارانەن، کە لە دەرەوەی وڵات پزیشکییان خوێندووە.

عومەر زیاد بەڕێوەبەری سەنتەرەكە دەڵێت، ”ئامێر و تەکنەلۆژیای زۆر نوێ  بەکاردێت و بەم دواییانە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ نەخۆشخانەکە گرێبەستێکیان واژۆکرد کە هەموو خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکە بۆ نەخۆشانی کوردستانیش بەکاربێت.

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی هیوا سێ هەزار و 151 تووشبووی شێرپەن...

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی هیوا سێ هەزار و 151 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

سەنتەرێکی شێرپەنجە لە سلێمانی: توشبوون دوو ‌هێندە زیا...

سەنتەرێکی شێرپەنجە لە سلێمانی: توشبوون دوو ‌هێندە زیادیکردووە