پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندوقی لە هەولێر دروست دەكرێت
بەردی بناغەی دانرا
پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندوقی لە هەولێر دروست دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەوڵە بەردەوامەكان بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لە هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ دانرا، كە پارێزگای هەولێر دەڵێت گەورەپڕۆژەیە و لە شەقامی كەركوك تا كەندی قەتەوی درێژدەبێتەوە.
پڕۆژەكە ئەمڕۆ سێشەممە 24.12.2024 لە رێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی بۆ دانرا.
وەزیری شارەوانیی هەرێمی كورستان ساسان عەونی، لە بارەی پڕۆژەكەوە بۆ میدیاكان وتی، پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە شەقامی كەركوك نزیك گردەڕەشە، تا كەندی قەتەوی، زیاتر لە 6 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت، ماوەی 450 رۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوە، كە بە قەبارەی جیاواز جێبەجێ دەكرێت و مەنهۆڵ و كەناڵی كراوەشی تێدایە.
پڕۆژەكە وەك لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و باشتركردنی سیستمی ئاوەڕۆیە لە هەولێر.
لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین پڕۆژەی ئاوەڕۆ و فراوانكردنی رێڕەوی ئاو و دروستكردنی بەربەست لە هەولێر و دەوروبەر ئەنجامدراون، هەموو ئەوانەش لە ترسی دروستنەبوونی لافاوە، كە لەم ساڵانەی دوایی چەند حاڵەتێكی لافاو روویاندا و زەرەر و زیانی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاند، بە تایبەتی لافاوەكەی ساڵی 2021 لە نزیك ناحیەی دارەتوو.
بۆ رێگری لە لافاو مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی چەند گەڕەکێک پاککرانەوە
لافاو
لە سنووری قەزای سیدەکان
چارەسەری گرفتی ئەو قوتابخانانەی سۆران دەکرێت کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتبوو
لە سیدەکان و چۆمان
کارەبا بۆ ئەو گوندانەی سۆران گەڕایەوە کە باران و لافاو ستوونەکانی خستبوون
چەند باخێک ژێرئاوکەوتوون
لە دهۆک لافاو زیانی زۆری بە رێگاوبان و کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە
رێگاوبانی پێنجوێن وا دەڵێت