ئەمساڵ لە عێراق
14 هەزار كەس بەهۆی ماددەی هۆشبەوە دەستگیركراون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، 14 هەزار کەس کە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تێوەگلاون لەم ساڵدا دەستگیر كراون و شەش تۆن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە، حوسێن ئەلتەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: چەند تۆڕێكی گەوری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێندرانەوە، نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکو لە ئاستی نێودەوڵەتی، هەروەها 14 هەزار کەسی تێوەگلاو لە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و نزیکەی 6 تۆن لە جۆرە جیاوازەكانی مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە لە ماوەی ئەمساڵد.
وتیشی، سزای لەسێدارەدان دەرهەق بە 133 بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر دەرچووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، دەڵێت، فایلی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان كارەكانی لەم ساڵدا زیاتر بوو، بە تایبەتی دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە راستەوخۆ پەیوەست كرا بە نووسینگەی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، بەهۆی ئەوەی کارەکانی لە ماوەی ساڵانی 2023 -2024 لە پۆلیسییەوە بۆ هەواڵگری گۆڕا.
ئەم ئامارە جگە لە هەرێمی كوردستانە، كە بە پێی رووماڵی 964 بۆ رووداوەكانی گرتن و راوەدونانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، لە هەرێمی كوردستانیش بە سەدان كەس لەسەر بازرگانی و هەروەها بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و سزادراون.
تۆرێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مادەی هۆشبەر
نزیکەی شەش مانگی پێدەچێت
سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شەقڵاوە دەکرێتەوە
لە زیقاڕیش کێڵگەیەکی ''داتۆرا'' دۆزرایەوە
لە دیوانییە کەسێکی کریستالکێش تەقەی لە منداڵێک کردووە و دەستگیرکراوە
10 کیلۆ وکێڵگەیەکی رووەکی هۆشبەر
لە ئەنجامی کەمینی هێزە ئەمنییەکان لە زیقاڕ دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیران
نوێ و پێشکەوتوو