سبەی لە بۆتان بەخاک دەسپێردرێت

ئەدیب و رۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد

964+

ژێوار خدر

ئەدیب و رۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024، لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و بڕیاریشە سبەی لە گوڕستانی بۆکان بەخاک بسپێردرێت.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی فەیسبوکدا کۆچی دوایی نووسەرەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو، دەشڵێت، “مامۆستای کۆچکردوو ژیانی تەرخانکردبوو، بۆ خزمەتی ئەدەبی کوردی و بە لەدەستدانی کەلێنێکی گەورە لە بواری ئەدەب و رۆشنبیری دروست دەبێت.”

فەتاح ئەمیری، لە ساڵی 1946 لە گوندی مەنیچەر لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.  لە بواری رۆژنامەگەری کوردیدا وەک یەکێک لە ئەندامانی خێزانی گۆڤاری سروە کاریکردووە. بەشدارییەکی کارای جووڵانەوەی رۆشنبیری و ئەدەبی بووە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە بەڕێوبەری ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکان هەڵبژێردراوە. خاوەنی هەر یەک لە بەرهەمەکانی: هاوارەبەرە (رۆمان 1990)، میرزا (رۆمان 1993)، زیندەخەو (رۆمان 2003)، گێژەڵووکە و خەم وخەیاڵ بووە.

فریاد هیرانی نووسەر و رۆژنامەنووس لەو شوێنە دانیشتووە ...

فریاد هیرانی نووسەر و رۆژنامەنووس لەو شوێنە دانیشتووە کە دواجار بووە شوێنی گۆڕەکەی